ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێگەوبانی بەشێک لە گوندی نەوێی سەر بە ناحیەی خورماڵ قیڕتاو کرا.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند: لە بەردەوامی کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رێگەوبانی بەشێک لە گوندی نەوێی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە پارێزگای ھەڵەبجە قیڕتاوکرا.
ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە پێکھاتووە لە قیڕتاوکردنی رێگەیەک بە درێژی 820 مەتر، بە گوژمەی زیاتر لە 70 ملیۆن دینار.
هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆژەی قیڕتاوکردنەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی ھەڵەبجەوە جێبەجێ کرا.
التعليقات (0)
لا يوجد إلى الآن أي تعليقات