Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:59

شەقامی غەزالی  لە هەولێری پایتەخت بووەتە جێگەی بایەخی گەنجانی شارەكە

کوردستان TV
100%

شەقامی غەزالی لە هەولێری پایتەخت، بەو چایخانە دیزاین ناوازانەی تێیدا هەڵكەوتووە بە گرینگترین شەقامەكانی شارەكە هەژمار دەكرێت و بووەتە جێگەی بایەخی گەنجانی شارەكە.
كاتێك دەچنە ئەم شەقامە كە تایبەتمەندە بە میوزیكی راستەوخۆ، گڵۆپە رەنگاوڕەنگەكانی و داخرانی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل، چاوتان بە گەنج و لاوی شارەكە دەكەوێت كە خەریكی چا خواردنەوەن لەو كافتریایانەی كە رووپۆشكراون بە چادری روون.
یەكێك لەو چایخانانەی سەر شەقامەكەش قاوەخانەیەكی سێ نهۆمییە كە لە شێوەی شانەی هەنگوین دیزاین كراوە و لە هەر شانەیەكدا مێزێك دانراوە و پێشوازی لە سەردانیكەرانیان دەكرێت.
لە شەقامەكەدا كە لە كاتژمێرەكانی دەمەوئێوارە قەرەباڵغی بەخۆیەوە دەبینێت سەرتاشێك هەیە كە لە كەرەڤانەیەكی بچووكدا سەرقاڵی كارەكەیەتی.
هەروەها چایخانەی شێوەپاسی هەولێر یەكێكی دیكەیە لەو قاوەخانە بەناوبانگانەی سەر شەقامەكە كە بە گڵۆپە رەنگاوڕەنگەكان، كتێبخانە، كورسی و مێزەكان و نەخشونیگارە رازاوەكانی ناوی بووتە جێگەی سەرنج.
یەكێكی دیكە لەو شوێنانەی كە لە كۆتایی شەقامەكە هەڵكەوتووە و سەردانیكەران دەتوانن وێنەی تێدا بگرن "قاوەخانەی شێوەفڕۆكە"یە.
ئەو شوێنە لە شێوەی فڕۆكەدایە كە 11 كورسی لەخۆ گرتووە و پێشوازی لە سەردانیكەرانی دەكات.


 

میدیا وێنە هه‌واڵ کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.