لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی یهكشهممه له سنووری شێروان مەزن، وێستگەی گۆڕینی كارەبای (  33 /  11 kv  ) دهكهوێته كار.
سبەی لەشێروان مەزن لەگوندی كانی لینج بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر كاتژمێر 11:30 ی پێش نیوەڕۆ وەزارەتی كارەبا وێستگەی گۆڕینی كارەبای ( 33 / 11 kv ) شێروان مەزن و پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا 33 kv و دەركردنی فیدەرەكانی kv11 دابەشكردنی كارەبا لەقەزای مێرگەسۆر لەپارێزگای هەولێر دەكاتەوە.
كە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای شاندزو مەلەك و وەزارەتی كارەبا بونیاتنراوە
تێكڕای تێچوونی دامەزراندنی هەرسێ پرۆژەكە  (  7357800)  حەوت ملیۆن و سێ سەدو پەنچاو حەوت هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەمەریكی یە.
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.