مەڕاسیمی كۆتایی خوولی ڕۆژنامەوانی ئەكادیمیای سی ئێن ئێن ( CNN Academy ) بەڕێوەچوو و لەخوولەكەدا وێڕای ژمارەیەك میدیاكاری كەناڵە جیاجیاكانی كوردستان، (10) كادیر و میدیاكاری كەناڵ و ئۆرگانەكانی ڕاگەیاندنی پارتی بەشداربوون و، بۆ ماوەی (3)مانگ سوودمەندبوون لەو وانانەی كە بە شێوازی ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ لە لایەن شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ڕاگەیاندن لەو ئەكادیمیا گرنگ و بەئەزموونەوە پێشكەشیانكراوە.
لە كۆتایی مەڕاسیمەكەدا (عومەر بەكر) ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەناوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ك) پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانەكرد و هیوای خواست كە ئەو بابەت و وانانەی لەو ماوەیەدا ئاشنایانبوون كاریگەری بەرچاویان هەبێت لەسەر توانا كەسیەكانیان وەكو میدیاكاری پارتی و كەناڵ و ئۆرگانەكانیشیان كە كاری تێدادەكەن.
ژمارەیەك رۆژنامەنووسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ك) بڕوانامەی (CNN Academy)ـیان بەدەست ھێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.