گۆڤاری فۆرین بۆلیسی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه ، یه‌كه‌مین كێشه‌ی ده‌ره‌وه كه رووبه‌رووی جۆبایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه، قه‌یرانی ئابووری عێراقه.
گۆڤاره‌كه له‌راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: عێراق به‌ره‌و داڕووخانی ئابووری ده‌ڕوات و له‌دۆخی لاوازی ئێستاشیدا له‌وانه‌یه ئه‌م داڕووخانه، ببێته داڕووخانی رژێمه سیاسییه ماندووه‌كه‌ی،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ببێته هه‌ڵگیرسانی گه‌ڕێكی دیكه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه گرووپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێران، كار له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر رۆڵی هێزه ئاساییشییهكانی عێراق،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شه‌ڕ له‌نێوانیان بۆ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی داهاتی ناوخۆیی دروست ببێت، له‌وكاته‌شدا وڵاتانی دراوسێی عێراق وه‌ك توركیا‌و ئێران و سعوودیه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌ست تێوه‌ردان ده‌كه‌ن،به‌مه‌ش دۆخه‌كه گرژ ده‌بێت و جارێكی دیكه ململانێ ده‌كه‌وێته نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه،ئه‌م هۆكارانه‌ش كار ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.