چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان گرته ڤیدیۆیه‌كیان ده‌ستاوده‌ست پێكردووه كه تیادا ئافره‌تێك به ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یه‌وه له‌شاری جدده‌ی سعوودیه خۆی ده‌كات به‌نێو چێشتخانه‌یه‌ك .
له‌گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه شووشه‌ی شكاو له‌زۆربه‌ی شوێنی چێشتخانه‌كه بڵاوبۆته‌وه.
له‌مباریه‌وه شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك رووداوه‌كه گوتیان: ئه‌و ئۆتۆمبێڵه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌رایه ناوه‌ته‌وه،ئافره‌تێك شوفێر بووه.
به‌ڵام له رووداوه‌كه‌دا ئه‌مه روون نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئافره‌ته‌كه‌ی چی لێ به‌سه‌ر هاتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.