به‌پێی لێكتێگه‌یشتنێك كه له‌نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و هه‌ردوو كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر و شاره‌زوور واژوو كرا، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ردوو كارگه‌كه ده‌بێت له‌سه‌دا ٥٠ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جووتیاران بكڕنه‌وه و بیكه‌ن به دۆشاو.
له مه‌راسیمێكدا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بێگه‌رد تاڵه‌بانی لێكتێگه‌یشتنی كاری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور و هه‌ریر واژوو كرد.
به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه هه‌ردوو كارگه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت به‌روبوومی ته‌ماته‌ی خۆماڵی بكه‌نه دۆشاو و رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ی به‌روبوومی ته‌ماته‌ی جووتیاران بكڕنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ریم سلێمان بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، له وته‌یه‌كدا له مه‌راسیمه‌كه‌دا گوتی: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌رله هه‌ر شتێك وه‌زاره‌تی جووتیارانی كوردستانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌م لێكتێگهیشتنهماندا كاتێك ده‌مانبینی هه‌موو ساڵێك كاتی پێگه‌یشتنی به‌روبووم گه‌لێك گله‌یی و گازنده هه‌بوو كه ئه‌و به‌رهه‌مانه ساغ نابنه‌وه و تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر ده‌بوون، بۆیه هیوادارین ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه جووتیارانی ئێمه به‌تایبه‌ت جووتیارانی ته‌ماته له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا ره‌نج و ماندووبوونیان به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بێته‌وه، بۆ كارگه‌كانیش به‌هیواین به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕه‌كاندا ساغبێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.