پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبوری رایگه‌یاند، داوایان له حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه كه ١٥ ملیار دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كانی قه‌زای شنگال و ٢٠٠ ملیار دینار بۆ دانیشتوانی شاری مووسڵ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به نێشتهجێكردن جێبه‌جێ بكرێت.
نه‌جم جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، سێ چاره‌سه‌ری بۆ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان خسته‌ڕوو و گوتی: "یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، ٢٥٠ كه‌ره‌ڤانه بگوازێته‌وه ناوچه‌كانی شنگال و دووه‌میان، رێگه بدرێت به‌و ئاوارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت چادره‌كانیان بگوزانه‌وه ناوچه‌كانیان و سێیه‌میان، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مرۆیی به‌شداربن له بنیاتنانی خانوو بۆ به‌شێك له ئاواره‌كان".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبوری سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ی كه به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعشه‌وه به‌ر شاری شنگال كه‌وتوون گوتی: "رێژه‌ی زیانه‌كان له شاری شنگال به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعشه‌وه له ٦٠ بۆ ٨٠ له‌سه‌دایه، به‌ڵام قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ناوچه‌ی كۆنی مووسڵ زۆر زیاتره له‌وه‌ی شاری شنگال".
نه‌جم جبوری ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه كه بۆ چه‌ندینجار داوایان له حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه كه ھاووڵاتییانی زیانلێكه‌وتووی شه‌ڕی دژبه داعش، قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌ڵام به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به ره‌وشێكی خراپی دارایی و ئابووریدا تێپه‌ڕده‌بێت، تا ئێستا حكوومه‌تی فیدراڵ نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی ئه‌و دۆسیه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و گوتی: مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی په‌یوه‌ست به پێدانی قه‌رز و پێشینه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا خستووه‌ته‌ڕوو و ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه جێبه‌جێ بكرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.