دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیوویانە دەست بەسەر 46 مووشەکدا گرتووە کە ئامادەکرابوو بۆ کردنە ئامانجی باڵەخانەی پارێزگای ئەنبار و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی ئەمنی و خزمەتگوزاری، بە ئامانجی نانەوەی پشێوی و دڵەڕاوکێ لەنێو هاووڵاتییاندا.
لە راگەیاندراوکەدا هاتووه: بە پشت بەستن بە زانیاری پێشوەختە و بە هەوڵی هەواڵگریی و چاودێری وردی جموجۆڵەکانی چەتەکانی داعش، ئەو پیلانە پووچەڵکراوەتەوە.
ڕاشیگهیاندووه: هێزەکانمان 13 داواکرایان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکان لە قەزاکانی قائیم رومادی، فەلوجە و عەنە لە پارێزگای ئەنبار دهستگیركردووه.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: دەستگیرکراوەکان دانیان بە ئەندامبوون لە داعش و ئەنجامدانی چەندین تاوانی دیکەی تیرۆریستییدا ناوە لەوانە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمنی و سوپا و تەقاندنەوەی خانووی کارمەندانی ئەمنی، هەروەها رفاندن و کوشتنی پۆلیس و دانانی بازگەی نایاسایی لەو ناوچانەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.