هێزی ئه‌ركی كۆشكی سپی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رایگه‌یاند كه ره‌نگه له میانی چوار هه‌فته‌ی داهاتوودا، 90 هه‌زار كه‌س له وڵات‌دا به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیان له‌ده‌ستبده‌ن.
تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سه‌ربه ئیداره‌ی جۆ بایدن كه هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستبه‌كار بوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له كۆشكی سپی ساز كرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی تیمی جۆ بایدن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، جێف زینیس و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری رێگریكردن له نه‌خۆشییه هه‌ستیار و گوازراوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی فاوچی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵ و رێگریكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا، رۆشێل والینسكی به‌شداریان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كرد.
ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌كه باسیان له‌وه كرد كه كاری له‌پێشینه‌ی ئیداره‌ی جۆ بایدن ڤاكسیندانی خێراتری چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگایه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ڤاكسینه زیادانه‌ی كه له هه‌ریه‌ك له فایزه‌ر و مۆدێرنا ده‌كڕدرێن یه‌كی به بڕی 100 ملیۆن دۆز، گرنگییه‌كی به‌رچاوی ده‌بێت له‌و رووه‌وه.
پسپۆڕان باسیان له‌وه كرد كه هێشتا په‌تاكه كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا و له‌وانه‌یه له میانی یه‌ك مانگدا، 90 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانله‌ده‌ستبده‌ن.
هه‌روه‌ها پسپۆڕان باسیان له‌وه كرد له ئه‌مریكادا كه تا ئێستا 435 هه‌زار كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ماوه‌ی رابردوودا رێژه‌ی مردنی رۆژانه گه‌یشتووه‌ته سه‌روو سێ هه‌زار كه‌سه‌وه.
رۆژی پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی، رایگه‌یاند ''له هه‌ریه‌ك له فایزه‌ر و مۆدێرانا یه‌كی 100 ملیۆن دۆزی دیكه ده‌كڕین. ئه‌وه جه‌نگی كاته. چاوه‌ڕوانین تا كۆتایی هاوین یان سه‌ره‌تای پاییز ڤاكسینمان به‌شی 300 ملیۆن ئه‌مریكی هه‌بێت''.
جۆ بایدن باسی له‌وه كرد كه پلانه‌كانی له‌باره‌ی ڤاكسین پێویستی به كاته و گوتی: ''پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی شوبات رێژه‌ی مردن به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بگاته 500 هه‌زار. پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ره‌وباشی بڕۆن دۆخێكی خراپتر ده‌بینن'
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.