بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوه ئهو شۆفێرهی هاوڵاتییهكی لهرووداوێكی هاتووچۆ كوشتبوو دهستگیركرا.
پۆلیس رایدهگهێنێت: شەوی ڕابردوو لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ڕووداوێكدا شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لەماتۆرسكیلێكی داو هەڵات ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و شۆفێری ماتۆر سكیلەكە بەناوی ( ه ، ع ، أ ) لەدایكبووی 1993 ، بەبرینداری بۆنەخۆشخانە گواسترایەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كه بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ڕۆژهەڵات - بنكەی پۆلیسی سەیوانی ڕاسپارد كە هەست بە دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەریش ، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە كرا و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و بەسود وەرگرتن لەكامێرا چاودێرییەكانی سنورەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .
پۆلیس راشیدهگهێنێت: لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ف ، ح لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.