Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 12:03

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ، دوو ئۆتۆمبێل لە ناو پارێزگای سلێمانی دۆزرانەوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزورو لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.

86

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.