ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 2 ى 2021 ، 17 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوبات له باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت .
17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 1ی شوباتی 2004، له هه‌ریه‌ك له باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له میوانان بۆ جه‌ژنه پیرۆزه، دوو ته‌قینه‌وه هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و كادر و هاووڵاتی له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون ، له‌م یاده‌شدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان:
په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ساڵیادى مه‌رگه‌ساتی 1ى شوبات-دا
ئه‌مڕۆ حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی 1ی شوباتدا تێدەپەڕێت، لەڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا كه‌خه‌ڵكی كوردستان خه‌ریكی به‌جێگه‌یاندنی مه‌ڕاسیمه‌كانی جه‌ژن و سرووته پیرۆزه‌كانی بوون، ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر گه‌یشته هه‌ردوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر.
له‌دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا تاریكپه‌رستان مه‌رگیان كرده دیاریی جه‌ژن و له‌یه‌ك كاتدا 101 سەرکردەو فەرماندەو تێكۆشه‌ری ئەم دوو حزبه له‌رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدكران و ده‌یانی تریش برینداربوون.
له‌م یاده خه‌مناكه‌دا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنین، دیارە بەرزڕاگرتنی ئه‌م یاده هاوكاته له‌گه‌ڵ قۆناغێكی سه‌خت و دژوار كه گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ئالنگاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی قورسی سیاسی و ئابووریدایەو هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و ناسه‌قامگیری لەسەر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ش هێشتا بەردەوامەو زیاتر ئارامیی ده‌روونیی خەڵکی كوردستانی شێواندووه، بۆیه پێویسته هەمووان لەئاستی بەرپرسیارێتیی قۆناغەکەدا مامەڵە بکەین و بەیهكڕیزی و یه‌كگوتاری ئیستحقاقاتی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی هەرێم لەبوارە جیاوازەکاندا لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بکەینە سەرمەشقی کارەکانمان.
له‌كۆتاییدا جارێكی دیكه سه‌ری ڕێز بۆ ڕۆحی بەرزەفڕِی شه‌هیدان و قوربانیانی 1ی شوبات و خۆڕاگریی خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نه‌وێنین.
نه‌مری بۆ سەرجهم شه‌هیدانی کوردستان و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ میللەتەکەمان.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
١ی شوباتی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.