Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 13:58

پارێزگاری هەولێر لەساڵیادی کارەساتی 1ی شوباتدا تاجەگوڵی لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانا

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 1ی شوباتی 2021، لەساڵیادی کارەساتی 1ی شوبات، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، بەیاوەری هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدالحەمید، قائمقامی ناوەند و هەلگۆرد شێخ نەجیب، قائمقامی سۆران و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی ئیداری، لە ڕێوڕەسمێکدا تاجەگوڵینەی پارێزگای هەولێری لەسەر گڵکۆی شەهیدانی کارەساتی 1ی شوبات دانا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: کارەساتی 1ی شوبات بەر لە17ساڵ بەبێ جیاوازی لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوویدا، بەداخەوە لەئاکامی ئەو کردەوە تیرۆرستیە خۆکوژیەدا ژمارەیەکی زۆر لەکادیر و سەرکردەی حزب و کادیرانی ئیداری و وەزیر و پارێزگارو مامۆستایانی ئاینی و کاسبکار شەهید و بریندار بوون، ئەمڕۆ ئێمە وەکو پارێزگای هەولێر هاتووین وەفای خۆمان بۆ شەهیدانی 1ی شوبات دووپاتبکەینەوە و سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.
1ی شوباتی ساڵی 2004 لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا تیرۆریستان هەر دوو بارەگای لقی2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كردە ئامانج و بەو هۆیەوە 101 كوردستانی كە بەشێكی زۆریان كادیرانی پلە باڵای حزبی و حكومی بوون، شەهید و برینداربوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.