وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه 24 تیرۆریستی داعشی له پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا ھاتووه:ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی و دژه‌تیرۆری ئه‌نبار، 24 تیرۆریستیان له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكرابوون.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان به‌ناوی جیاجیا له به‌ناو كه‌رته‌كانی ئه‌نبار و فه‌للوجه سه‌ربه داعش، چه‌كداربوون.
له كۆتایی راگهیهنراوهكه ئه‌وه خراوهتهڕِوو كه ده‌ستگیركراوه‌كان دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.