حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی ناسراو به ئه‌بو فده‌ك،سوپا سالاری حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتۆته شاری كه‌ركوك.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌كه ،سه‌ردانی ناوبراو بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاماده‌باشی ئه‌و هێزه‌یه.
شایانی باسه سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی بۆ شاری كه‌ركوك دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، ئاشكرایكرد كه به‌عسییه‌كان و داعش پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ھێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنه ئاینییه‌كان له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی عێراق.
شه‌وی رابردووش چه‌كدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لام كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌در-ن ، له‌شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا بڵاوبوونه‌وه و خاڵی پشكنینی كاتی‌یان دانا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.