Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 21:22

کریستیانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان: سه‌ردانی پاپا بۆ هه‌رێمی کوردستان خه‌ونی له‌ مێژینه‌مانه‌

کوردستان TV
100%

كه‌سایه‌تی و هاووڵاتیانی كریستیانی هه‌رێمی  كوردستان خۆشحاڵن به‌ سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ كوردستان و ده‌ڵێن: ئه‌و سه‌ردانه‌ خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موومانه‌.

ده‌شڵێن: كاتێك له‌ دوای پاپا له‌ هه‌ولێری ئارام، نزاو نوێژ له‌ دوای پاپا ده‌كه‌ین ڕۆحی مرۆڤایه‌تی ئاسوده‌ ده‌بێت.

11

له‌مباریه‌وه‌ ستیڤان شانی، ڕۆژنامه‌نوس و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی مه‌ریه‌م له‌ عه‌نكاوه‌ گوتی: ئێمه‌ی كریستیان زه‌مه‌نێكه‌ له‌ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێك هاته‌كان ده‌ژین، كوردستان نموونه‌ی جوانترین هه‌رێمی پێكه‌وه‌ژیانه‌و هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ش له‌ سه‌رده‌می بارزانی نه‌مره‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆمان سه‌رچاوی گرتووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: بیرمان نه‌چێت له‌ شه‌ڕی داعش كاتێك كریستیانه‌كان بۆ به‌ڕێكردنی ژیانێكی ئارام ڕوویان له‌ كوردستان كردو حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی ئاسانكاری پێشكه‌ش كردن،پاپای ڤاتیكان-یش ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت.

22

هاوكات گۆرگیس حه‌ننا، هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچووی كریستیان ، گوتی:  دوای بینینی پاپا و نوێژ كردن و نزا له‌گه‌ڵی كه‌ خه‌ونی 50 ساڵه‌مه‌، ئه‌گه‌ر له‌ دوای ئه‌و نوێژه‌دا بمشرم، پێم ئاساییه‌.

33

ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.