مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه ھه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، كارم له‌پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت كردووه نه‌وه‌ك به ئامانجكردنی ھێزه سیاسییه‌كان.
مسته‌فا كازمی به بۆنه‌ی رۆژی شه‌ھیدانی عێراق گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختیكرده‌وه كه به خوێنی پاكی شه‌ھیدان، ئایندهی ده‌وڵه‌ت بنیات ده‌نێن و گوتی:ھه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونم له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، كارم له‌پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت كردووه نه‌وه‌ك به ئامانجكردنی ھێزه سیاسییه‌كان.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: من ھیچ پهیوندارنییم به موزایه‌ده‌ی ھه‌ڵبژاردن.
مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكرد كه ژماره‌یه‌ك لایه‌ن ھه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاسته‌نگ له به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كه‌ی دروست بكه‌ن و گوتی: "حكوومه‌ته‌كه‌م ھه‌نگاوی باشی بریوه له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، وێرای ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س گومانیان له ئه‌نجوومه‌نی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ھه‌بوو، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ھه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، روونشیكرده‌وه كه ھه‌مووان له رێگای ھه‌ڵبژاردنی داھاتوودا، له به‌رده‌م ھه‌لێكی مێژوودان بۆ به‌ده‌ستھێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌ل و گوتی: زۆر به شه‌فافی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ل دۆسییه‌ی ھه‌ڵبژاردندا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.