عەبدولباست حەمۆ ـ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ.د.ک .سوریا ، له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌كه‌كه چی له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت رایگه‌یاند
په‌كه‌كه هه‌ر له كاتی دامه‌زراندنیه‌وه له باكووری كوردستان شه‌ڕی كوردانی ئه‌نجامداوه ، به‌وه‌ی پارته‌كان داوای ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن و ئه‌وان قبوڵی ناكه‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌ی ئێستا له باشووری كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه كه خه‌ونی هه‌موو كوردێكه ،كه‌چی ئه‌وان دژایه‌تی ئه‌و قه‌واره‌یه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن توركیا هان بده‌ن ده‌ست له كاروباری ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ربدات و ئه‌و قه‌واره‌یه تووشی شه‌ڕو شۆڕ بكات
هه‌روه‌ها له سوریاش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و وتووێژه‌ی هه‌یه تێكبدات .
میلله‌تی كورد له سوریا بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی په‌كه‌كه ، كه شكستی به خه‌باتی كورد له سوریا هێنا .
به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات ، زیان به ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان كه‌وتووه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باكوور و باشوور .
سیاسه‌تی په‌كه‌كه دژی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانییه كه نابێت كورد به ده‌ستی كورد خوێن برێژێت ، په‌كه‌كه شه‌ری كورد و سومبولی كوردایه‌تی ده‌كات .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.