Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 09:30

له‌ شاری سنه‌ مامۆستایه‌کی زمانی کوردی پێنج ساڵ زیندانی کرا

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای 10 ساڵ بەندکرانی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی نۆژینی بۆ پێنج ساڵ بەندکردن کەم کردەوە.

بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای پێداچوونەوەی زارا محەمەدی، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر (مستەفا تەیاری) بەڕێوەچوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دادگا بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیاندراوه‌.

زارا تەمەن 28 ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی 10 ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و 6 ساڵ پێش ئێستا یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بەکۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە. 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.