گوتهبێژی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان ژمارەیەكی دیكە سواڵكەر دەستگیر كران.
هۆگر عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتهبێژی بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی ههولێر بهماڵپهری كوردستان تیڤی راگهیاند: بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیكە سواڵكەریان دەستگیر كرد.
گوتیشی: ئەو سواڵكەرانە پێكهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوكارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان و گشت دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.