Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:30

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی: د. ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدارێکی بەئەزموون بوو

کوردستان TV
100%

بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.
دەقی پرسەنامەكە...

پرسەنامە
بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 
بابەت/ پرسەنامە 

  بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز  (د. ڕۆژ نوری شاوەیس) یٔەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی – یمان پێگەیشت. 
   د. نوری ڕۆژ شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لە بواری سیاسی ‌و راپەراندنی ئەركی حكومەت دا بەسەربرد. بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی. 
   پرسە و سەرەخۆشی لە یٔێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی (نوری شاوەیس) دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین.  لە یەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشیتان بێت. 
انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان
15/2/2021

 به‌یانی ئه‌مرۆ15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.

 د. رۆژ نوری شاوه‌یس له‌ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە ، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا، جێگری سەرۆک وەزیران بووە ، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە ، سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ساڵی 2004 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

د.رۆژ نوری شاوەیس چەندین جار وەک بەرپرسی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی گفتوگۆکانی نێوانی هەرێم و بەغدا بووە.

ئەمڕۆش دواى ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنى،  له‌شاری هه‌ولێر کۆچى دوایى کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.