Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:30

که‌شناسی هه‌رێم: به‌فرو باران و سه‌رما ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 2 ى 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه:  شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
کەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران بارین روو لە هەرێمى کوردستان دەکات کە رۆژى چوارشەممە دەست پێدەکات و کاریگەرییەکەى تا رۆژى شەممە بەردەوام دەبێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: کاتەکانى بەیانى رۆژى چوارشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر درێژبونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەراست، بەهۆى ئەو کاریگەیەوە باران بارین لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم دەستپێدەکات و هەندێجار بارانەکە بچڕ بچڕ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانەکە زیاتر دەبێت.

دەشڵێت: لەگەڵ باران باریندا خێرایى با بۆ سەروى (30)کم لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشورى هەرێم بەرز دەبێتەوە.

کەشناسى هەرێم راشیگه‌یاندووه‌: شەوى چوار شەممە لەسەر پێنجشەممە، بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى رو لە هەرێم دەکات و پلەکانى گەرما پلە بە پلە نزم دەبنەوە و لەبەر بەرزى پلەکانى گەرما لەماوەى هەفتەى رابردوو ئاستى نزمبونەوەى پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لەماوەى ئەم شەپۆلە لەنێوان (9 بۆ 11) پلە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بۆ سفر پلەى سیلیزى.

هه‌روه‌ها کەشناسى هەرێمی كوردستان پێشبینى کردووە: لە شەوى چوارشەممەوە، بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەست پێبکات، ئەوەش دواى زیادبونى کاریگەرى بارستە هەوا ساردەکە، بەشێوەیەک رۆژى پێنج شەممە بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن: رۆژى هەینى نزمبونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ باران بارین لە هەندێ ناوچە بەردەوام دەبێت و کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاکو رۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت.
 


ده‌قی راگه‌یاندراو:

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.