محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەی سهرۆكی پهرلهماندا هاتووه: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری باڵا و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس مان پێگەیشت.
سهرۆكی پهرلهمان راشیگهیاندووه: دوای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، لە خوای گەورە داواکاین سەبوری کەسوکار و خۆشەویستانی بدات و کوچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات.
بهیانی ئهمرۆ دووشهممه 15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی لهیهكێك لهنهخۆشخانهكانی شاری ههولێر کۆچی دواییکرد.
د. رۆژ نوری شاوهیس لهساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە ، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی ههرێمی كوردستاندا، جێگری سەرۆک وەزیران بووە ، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە ، سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ساڵی 2004 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
د.رۆژ نوری شاوەیس چەندین جار وەک بەرپرسی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی گفتوگۆکانی نێوانی هەرێم و بەغدا بووە.
ئەمڕۆش دواى ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنى، لهشاری ههولێر کۆچى دوایى کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.