Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:40

لیژنەی کشتوکاڵ پرسی هاوردەکردنی مریشک بەرێگەی قاچاغ دەگەیەنێتە حکومەت

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێكردن و لەنزیكەوە گوێگرتن لەكێشەو گرفتەكانیان، ئەمڕۆ سێشەمە 2021/2/15، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، به‌سه‌رپه‌رشتی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ‌ئاماده‌بوونی سەفین ئاغا عومەر بڕیاردەری لیژنەكە، پێشوازیى لەژمارەیەك خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لەهەرێمی كوردستان كرد.
لەكۆبوونەوه‌یه‌كدا لیژنەكە لەنزیكەوە گوێی لەكێشەو گرفتەكانی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لەهەرێمی كوردستان گرت، بەتایبەت پرسی هاوردەكردنی مریشك بەرێگەی قاچاغ كەزیانێكی گەورەی بەبەرهەمی ناوخۆیى گەیاندووە.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر داوایان له‌لیژنەكە كرد كه‌ له‌ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن بۆئەوەی هاوردەكردن و ناردنی مریشك لەنێوان هەولێرو بەغدا بەشێوەیەكی فەرمی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا خاوەن كێڵگەكان داوایانكرد كەنرخی عه‌له‌ف كەمبكرێتەوە كە لەئێستادا نرخەكەی زۆرەو كاریگەریی كردۆتە سەر نرخی مریشك و زیانی مادیی بەخاوەن كێڵگەكان دەگەیەنێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە بەڵێنی بەخاوەن كێڵگەكانی پەلەوەردا، كە بەنوسراوی فەرمی كێشەو گرفتەكان و داواكارییەكانیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكات، تاوەكو ئەوانیش ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.