Erbil 38°C یەکشەممە 05 نیسان 22:42

سه‌رجه‌م چالاکیه‌ وه‌رزشییه‌کان له‌عێراق راگیران

کوردستان TV
100%


لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ عێراق ، سه‌رجه‌م چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانى له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق راگرت.

لیژنه‌كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 2 ى 2021  ته‌واوى چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌ عێراق به‌ هۆى بلاووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنای گۆڕاو راگیرا .
 ئه‌مرۆ  حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق دیاریکراوە و چەند تووشبوویەکن و لە تاقیگەکان پشکنینی بۆ کراوە و پشتڕاستکراوەتەوە.

گوتیشی: جۆرە نوێکەی کۆرۆنا لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە ،  هۆشداریشیدا لەوەی ئەو جۆرە نوێیە بەخێراییەکی زیاتر بڵاودەبێتەوە و داوای لە هاووڵاتیان کرد ئاگاداری تەندروستییان بن.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.