بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ،عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان پرسهنامهیهكی بڵاو كردهوه .
دهقی پرسهنامهكه:
بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
بەڕێزان گشت ئەندامانی بنەماڵەی سەرکردەی کۆچکردوو کاک ڕۆژ نوری شاوەیس.
زۆر بە داخەوە ئەمڕۆ تێکۆشەرێکی بە ئەزموون و ماندووی ڕێبازی نەتەوەیی کوردایەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتە تێکۆشەرەکەتان پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کۆچێ دوایی کرد.
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس، وەک کەسایەتییەکی جێگەو پێگە دیاری نێو شۆرشی گەلی کورد لە باشووری وڵاتمان، زۆر نیگران بووین.
چوون ناوبراو خاوەنی دەیان ساڵ تێکۆشانی جۆراو جۆرە، هەر لە سەنگەری بەرگرییەوە بگرە، تا سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئێراق، و دەیان پۆستی گرنگی دیکەی حیزبی، هەر بۆیە لەدەستدانی ئەم جۆرە مرۆڤانە، کە ڕۆڵەی ڕۆژانی تەنگانەی شاخ و شار بوون، نەک تەنیا بۆ حیزبەکەیان، بگرە بۆ گشت گەلەکەمان جێگەی خەم و پەژارەیە.
بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، و گشت ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەر و ماندوونەناسەکەیان دەکەین.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرەین شادی بکات.
انا لله وانا الیه راجعون
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٥ / ٢ / ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.