Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:39

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆک بارزانی ده‌کات

کوردستان TV
100%


بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

د.بەشیر حەداد، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، سەرکردەی دیاری ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق (د.رۆژ نوری شاوەیس)مان بیست، کە دوای ململانێیەکی زۆر لە گەڵ نەخۆشی، بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەوبۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس، کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستانی و عێراق بوو کە بە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی ناسرابوو. لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003  و ئەزموونی دیموکراسی و فیدراڵی لە وڵات، رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق.
هەر بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین.
لە خوای مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
                (إنا لله وإنا إلیه راجعون)
د. بەشیر  خەلیل حەداد
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
دووشەممە 15شوباتی 2021
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.