بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
كۆسره‌ت ره‌سول هاوخه‌مى بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نورى شاوه‌یس ده‌رده‌بڕێت
به‌داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسهتمهدارو تێكۆشه‌رى گه‌له‌كه‌مان و هاوڕێ و براى ئازیزم "د. رۆژ نورى شاوه‌یس" ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌م بیست.
"د. رۆژ نورى شاوه‌یس" ته‌مه‌ن و ژیانى سیاسی خۆی بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى له خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسی ته‌رخانكرد، له‌دواى راپه‌ڕین له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خزمه‌تى دهكردو هه‌میشه براو هاوكارو پشتیوانێكى سه‌ره‌كى بوو له رایی كردنى كاره‌كان و خزمه‌تكردنى هاونیشتمانیان.
به‌داخه‌وه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد‌و هه‌موومانى جێهێشت، بۆ ئه‌م كۆستهو له‌ده‌ستدانى تێكۆشهرو سیاسهتمهدارێكى وه‌ك "د. رۆژ" پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى خۆم ئاراسته‌ى هه‌ڤاڵانمان له مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشیان بێت، خواى گه‌وره سه‌بوورى هه‌موولایه‌ك بدات و كۆچكردوو به به‌هه‌شتى به‌رینى خۆی شاد بكات.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.