Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 23:54

سبەی راپۆرتێک سەبارەت بە ڕه‌وشی ئێستای عێراق پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت

کوردستان TV
100%


سبەی سێشەممە 16 ى 2 ى 2021 ، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت راپۆرتێک سەبارەت بە پێشھاتەکانی عێراق پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکات.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە سبەی سێشەممە، جێنین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا دەکات و لە میانیدا راپۆرتێک سەبارەت بە پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق دەخاتەڕوو.

لە تویتەکەدا، زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی راپۆرتەکە نەخراوەتەڕوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.