ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
به پێی هه‌واڵێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر هه‌ولێر كراوه و هه‌ردوولا، هاوخه‌مییان بۆ قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه ده‌ربڕیوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، "سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به هێرشێكی ترسنۆكانه ناو بردووه و داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه پشتگیریی له به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی بكات بۆ دیاریكردن و دادگاییكردنی بكه‌رانی ئه‌م هێرشه".
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولایه‌ن هاوڕابوون كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.