ئه‌نتۆنی بلینكن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر زۆر تووڕه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندی به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه‌و پاڵپشتییان بۆ هه‌موو هه‌وڵێك دووپاتكردووه‌ته‌وه .
شایانی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.