بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ساڵی ڕابردوو 240514 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 188848 سەردان بۆ بەشی فریاكەوتن بووە و 42073 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 9593 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
هەروەها ساڵی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 56189 نەخۆش داخڵ كراون لەبەشەكانی فریاكەوتن و گورچیلە و نەشتەگەری و نەبەكام و چاودێری وورد و هەناوی و مێشك و دەرمار و شكاوی.
ساڵی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 6968 نەشتەگەری كراوە كە 5449 نەشتەرگەری فریاكەوتن بووە و 154 نەشتەگەری سەرووگەورە و 3820 نەشتەرگەری گەورە و 1223 نەشتەگەری مام ناوەند بووە و 18 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دراوە و 1074 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.
لەماوەی ساڵی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار61333 تیشك و 41282 سۆنار و 2758 ئیكۆ گیراوە و 6740 نەخۆش لەبەشی چارەسەری سروشتی چارەسەركراون و 27198 هێڵكاری دڵ گیراوە و 636378 پشكنینی جۆراوجۆر كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.