Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 17:57

ئه‌مڕۆ ڕێگای هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی ڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ)  بڵاوکردەوە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌: سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەبەر تەواوبونی کارەکانی بیناسازی لەڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ)  ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 16  ى 2 ى 2021 ،هەروو سایدی ڕێگایەکە دەکرێتەوە بەڕووی شوفێران بۆبەکارهێنانی، بەمەش ئەو ساید گۆڕینەی کە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕێگاپێدراوبوو قەدەغە دەکرێت و سایدی چوون بۆ گۆپاڵ دەبێت سایدی چوون بێت بەتەواوی، سایدی هاتنیش بۆ ناو شاری هەولێر سایدی هاتن دەبێت و بەدرێژایی ڕێگاکەش مەفرەزە و کارمەندانی هاتوچۆ بوونیان دەبێت و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات و بەئاراستەی پێچەوانە بڕوات سزا دەدرێت.

 هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: کە ئەم کردنەوەی ڕێگایە بەم شێوەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و ڕووداوەکانی هاتوچۆیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەو ڕێگایە کەوتنەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.