دوێنێ نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاساتی له‌ماوه‌ی 13 مانگدا تۆماركرد‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 63 دۆلاره 45 سه‌نت،ئه‌مڕۆش به 63 دۆلار‌و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه شڕۆڤه‌كارانی بواره‌كه پێیان وایه كه نرخی خاوی برێنت ده‌گاته 70 دۆلار.
له‌مباره‌یه‌وه ساتۆر یوشیدا،شڕۆڤه‌كاری كاڵای سه‌ره‌تایی له كۆمپانیای راكۆتین به رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ده‌گاته 70 دۆلار.
هاوكات ئهلێسكسهندهر نۆڤاك، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا له‌میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پێشبینی كردووه كه نرخی نه‌وت له‌نێوان 45 دۆلار تا 60 دۆلار ده‌بێت.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مریتا سین، گه‌وره شڕۆڤه‌كاری نه‌وت له كۆمپانیای توێژنه‌وه (Energy Aspects) پێشبینی كرد كه نرخی نه‌وت له‌ماوه‌كانی ئه‌مساڵدا بگاته 100 دۆلار .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.