مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگه‌ی ناو بازاڕ، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه دو تاوانی دزیكردنی له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی یٔهنجامدابو.
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: كه‌دوای یٔهوههی دو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كه بڕێك پاره‌یان له‌ناو ئوتۆمبێله‌كانیان لێ دزراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ڕاسپارد كه ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست‌و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا كه دوو جار‌و له‌دوو ئوتۆمبێل نزیكه‌ی بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی دزیووه.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ج، ق، له‌دایكبووی 1979، پیشه: گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌عه‌ره‌بانه له‌ناوبازاڕ) به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 446 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا برده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه ئوتۆمبێله‌كانیان به ئیشپێكراوی له‌ناو بازاڕ‌و له‌سه‌ر شهقامو شوێنه‌گشتییه‌كان به‌جێنه‌هێڵن تا ڕووبه‌ڕووی ڕوداوی له‌و شێوه‌یه‌و زیانی مادیی نه‌بنه‌وه.
كلیك له‌م لینكه‌دا بكه بۆ دیمه‌نی ساتی دزینی بره پاره‌كه له‌نێو 2 ئۆتۆمبێلدا له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه:
https://www.facebook.com/SulaymanyaPolice/videos/160412672559043
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.