محه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویی سه‌ر شاری هه‌ولێری سه‌ركۆنه‌كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌و هێرشه‌ی كه هه‌ولێری ئارامی كرده ئامانج سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و كرده‌وه‌یه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، بۆ به‌ئامانج گرتنی ئاسایش وڵات.
له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدامحه‌مه‌د حه‌لبوسی داوا له‌هه‌مووان ده‌كات، هاوكاربن له‌پێناو سه‌قامگیری عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ، ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌توندترین شێوه سزا بدرێن كه ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئاسایشی و هاووڵاتیان و نیشتمان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.