Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 18:03

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌هێرشی مووشه‌كی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌.

لە به‌شێكی راگەیەندراوەکە ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە: داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مه‌ترسیى ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانى حكوومەتی عێراقه‌وه‌ بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرایە سەر هەولێر و بووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى كەسێك و برینداربوونى نۆ كه‌سى دى كە ژماره‌یه‌كیان ئەمه‌ریكین، بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییه‌كه‌ دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مه‌ترسیى ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانى حكوومەتی عێراقه‌وه‌ بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.

داوا لە بەڕێز سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەییی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكەم، بە خێرایی میكانیزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه‌ و هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقییه‌كان بە بەشداریی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن. 

نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هەبوونی هه‌ندێك هێز و گرووپى چه‌كدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فیدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزیى ناوچه‌كه و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هه‌بێت. بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌م به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ستبه‌كار بێت و به‌ زووترین كات هێرشكاران بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن.

 نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/2/16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.