کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە.
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه: ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 21 پلە دەبێت، لە سلێمانی 23 پله ، دهۆک 20 پله ،کەرکوک 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت كه‌سبه‌ی چوارشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە، دهۆک 16 پله ، کەرکوک 18 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی چوارشه‌ممه: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت،هەندێ كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت،لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكان بەفر دەبارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.