محەمەدی حاجی مەحمود پهیامێكی سهبارهت بههێرشی مووشهكی شهوی رابردوو بۆ سهر ههولێر بڵاو كردهوه.
لە بهشێكی راگەیەندراوەکەی سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا هاتووه: ماوەیەکە لێرەو لەوێ دوژمنانی گەلەکەمان چاویان بەئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەڵنایە و دهیانهوێت ئەوئارامی و ئاسایشەی کە بەدەستهاتووە پشێوی و دڵەڕاوکێ دروست بکەن تاوەکو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەدیبهێنن.
دهشڵێت: ئەوانەی کاری ڕەشە کوژی ئەکەن دژی کوردستان،ئاوڕێک لە مێژووی عێراق بدەنەوە، هەموو حکومەتەکانی عێراق ئەوەی دژی کورد بووە ئاقیبەتیان بە نەمانی خۆیان کۆتایی هاتووە
دهقی پهیامهكهیان:
كاتژمێر 09:15 دەقیقەی شەوی 15 لەسەر 2021/2/16 چەند سارۆخێک ئاڕاستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا کە ناوچەی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی گرتەوە.
ماوەیەکە لێرەو لەوێ دوژمنانی گەلەکەمان چاویان بەئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەڵنایە و ئەیانەوێت ئەوئارامی و ئاسایشەی کە بەدەستهاتوە پشێوی و دڵەڕاوکێ دروست بکەن تاوەکو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەدیبهێنن، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، وە بەهەموو لایەکمانەوە بەرپەرچی ئەو دوژمنانە بدەینەوە کە دەیانەوێ ئاسایشی هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان بشێوێنن.
داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەین بەدواداچوونی ورد بۆ هێرشە موشەکیەکە بکات و حکومەتی عێراقیش یٔەستۆپاکی خۆی ڕابگەیەنێت.
ئەوانەی کاری ڕەشە کوژی ئەکەن دژی کوردستان،ئاوڕێک لە مێژووی عێراق بدەنەوە، هەموو حکومەتەکانی عێراق ئەوەی دژی کورد بووە چارهنووسیان بە نەمانی خۆیان کۆتایی هاتووە.
محەمەد حاجی مەحمود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.