قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌هێرشی مووشه‌كی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه: بەداخەوە شەوی ڕابردوو هێرشکرایەسەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
قوباد تاڵه‌بانی راشیده‌گه‌ێنێت: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان:
بەداخەوە شەوی ڕابردوو هێرشکرایەسەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.
ئەم ھێرشە‌ش زەنگێکی وریاکردنەوەیە بۆ هەموولامان، بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکدەنگ بین لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، هەروەها ئەم رووداوە و پێشینەکانی دەریانخست کە دەبێت حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و پڕکردنەوەی درز و کەلێنەکان. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسیانە بە جددی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر و سزادانی گروپە لە یاسا دەرچووەکان.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.