بهرهبهیانی ئهمرۆ چوارشهممه 17 ى 2 ى 2021 ، ئاگر لە کەمپی بێرسڤی دوو لە زاخۆ کەوتەوە و قوربانی لێكهوتهوه.
پهیامنێری كوردستان تیڤى راگهیاند: كاتژمێر 2:30 ى بهرهبهیان ئاگر لەژمارهیهك خێوهتی کەمپی بێرسڤی لهزاخۆ دوو کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک دانیشتووی دیکەی ناو کەمپەکە بریندار بوون.
گوتیشی ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و پێکهاتوون لە باوک و کوڕ و کچێکیان.
کەمپی بێرسڤی دوو لە سنوری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆیە و ئاوارەکانی قەزای شەنگال تێیدا نیشتەجێن.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی زاخۆ 3 کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.