Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 14:45

ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر دەستبەکاردەبێت

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ دووشه‌ممه  22 ى 2 ى 2021 ،‌ ئومێد خۆشناو، وه‌ك 42هەمیـن پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار‌بێت.

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و  رایده‌گه‌ێنێت: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 22-2-2021، به‌ ئاماده‌بوونی رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی هەرێم و سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ و ته‌واوی به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو وه‌ك 42هەمێن پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
 
رۆژی  پێنجشەممەی رابردوو 18-2-2021، مەراسیمی سوێندخواردنی ئومێد خۆشناو بەڕێوەچوو  و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم فەرمانى هەرێمی بۆ دەستبەکاربوونى ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێی هەولێر واژووکرد.

 له‌رۆژی  دووشەممە 08-02-2021 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی 18 ئەندام متمانەی بە ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دا و بووە 42هەمین پارێزگاری هەولێر.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.