Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 15:51

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: بەمزووانە ژمارەی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەدرێتە سوودمەندانی پرۆژەکە

کوردستان TV
100%


لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندەكە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی پرۆژەكە.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەو تیمە بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەپێناو خزمەتكردنی سوومەندانی پرۆژەكە، رۆژانە كاریان لەسەر نەخشەكە كردووە و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانیش نەخشە نوێکە خرایەڕوو.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئێستاش کار لەسەر دانانی ژمارەی زەوییەکان دەکرێت و بەمزووانەش نەخشە نوێكە بەبێ گۆڕانکاری لە ژمارەی زەوییەکان لە ڕێگەی پەیجی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێرەوە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی خاوەن زەوییەكان.

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.