ئهمڕۆ دووشهممه 22/2/2021، لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆ دهبێتهوهو گفتوگۆ لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و توندکردنی ڕێکارەکانى خۆپارێزى و دەوامی قوتابخانەکان دەکرێت.
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، ئەمڕۆ لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە بەشداری هەریەک لە وەزیری ناوخۆ، وەزیری تەندروستی، وەزیری پەروەردە و پارێزگارەکان لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تاوتوێ دەکرێت.
دۆینێ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە ئەنجامەکانی پێنج حاڵەتە گوماناوییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی گۆڕاو، پۆزەتیڤ دەرچوون.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، گرتنەبەری ژمارەیەک رێکار بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.