ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/2/23 نێچیرڤان بارزانی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن حه‌دۆ، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن حه‌دۆی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می پێشكه‌ش به خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن حه‌دۆ، به ناوی خۆیان و خانه‌واده كه‌یانه‌وه، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌مییان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.