به‌ھۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، لایه‌نی عێراقی نه‌یتوانیوه پاره‌ی قه‌رزی كاره‌با بۆ ئێران ره‌وانه بكات كه دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره و به‌وهۆیه‌وه‌ش ئێران ھه‌نارده‌كردنی غازی بۆ وه‌گه‌رخستنی وێستگه‌كانی كاره‌بای عێراق كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بادی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌ھۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، لایه‌نی عێراقی نه‌یتوانیوه پاره‌ی قه‌رزی كاره‌با بۆ ئێران ره‌وانه بكات كه دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره و گوتی: ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ئێران ھه‌نارده‌كردنی غازی بۆ وه‌گه‌رخستنی وێستگه‌كانی كاره‌بای عێراق له 50 ملیۆن پێی سێجا بۆ 22 ملیۆن پێی سێجا له رۆژێكدا، كه‌مكردووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌و دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره له بانكی بازرگانیی عێراق دانراوه، به‌ڵام به‌ھۆی سزاكانی ئه‌مریكا، نه‌توانراوه ره‌وانه‌ی ئێران بكرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، داواشی كرد كه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رله ھاتنی وه‌رزی ھاوین و به ئامانجی وه‌گه‌رخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با، ئێران 50 ملیۆن پێی سێجا له رۆژێكدا، ھه‌نارده‌ی عێراق بكات.
له ئایاری 2018دا، ئه‌مریكا دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
به‌م دواییانه ئێران ھه‌نارده‌كردنی غازی بۆ عێراق كه‌مكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یش به‌ھۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌غدا قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ری به تاران نه‌داوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.