Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 15:49

ئاینده‌ی پرۆسه‌ی خویندن له‌ زانکۆ و په‌یمانگەکان و قوتابخانه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا سه‌باره‌ت بۆ چاره‌نووسی خوێندن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ٢٠٢١/٣/٣٠ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوسه‌لام دۆله‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بۆ زانكۆ و په‌یمانگە و قوتابخانه‌كان خسته‌ڕوو، و باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای گوڕاو كرا، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پاراستنی گیانی قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكدایه‌.

دواتر نووسراوه‌ هاتووه‌كان و یاداشت و داواكاراییه‌كان خوێندرانه‌وه‌، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌كانیان، بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردن.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.