مستەفا کازمی لەبارەی گۆڕانکاری لە بەهای دیناری عێراقی هەڵوێستی حکومەتەکەی راگەیاند و دەڵێت، هیواداخوازن هەموو لایەنەکان دووربکەونەوە لە موزایەدات لە بابەتی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، چونکە ئەو بابەتە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و بە گوێرەی روئیایەکی ستراتیژی ئامانجدار بووە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گرفته بەردەوامەکانی بەردەم وڵات تاوتوێکراون، بەهۆی سروشتی بارودۆخەکەوە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری هەموان هەیە بۆ ئەوەی زاڵ بن بەسەریاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیواداخوازین هەموو لایەنەکان دووربکەونەوە لە موزایەدات لە بابەتی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، چونکە ئەو بابەتە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و بەگوێرەی روئیایەکی ستراتیژی ئامانجدار بووە.
مستەفا کازمی باسی لەوەشکردوە، ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی وایکردووە یەدەگی بانکی ناوەندی گەشە بەخۆوە ببینێت، ئەوەش عێراقی بردوەتە ئاستی ئەو دەوڵەتانەی کە جۆرێک لە دڵنیایی هەبێت.
کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی گوتیشی، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیمان راستپارد بۆ چاودێریکردنی بەرزبونەوەی نرخ لە ئەنجامی چاوچنۆکی هەندێک لە بازرگانەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.