كۆلێژی ئه‌ركان، وه‌ك یه‌كێك له‌ناوه‌نده زانستیه‌كانی سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامه له خوله سه‌ربازییه‌كانی و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ كۆتایهێنان به حهوتهمین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده و كادری سه‌ربازی و پێدانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له بواری سه‌ربازیدا به به‌شداربوانی خوله‌كه.
ڕاگرایەتی کۆلێژی ئه‌ركان، له ئێستادا لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری داناوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نامه‌ی ماجستێری به‌شداربوان و هەڵسەنگاندنی هەریەک لە قوتابیەکان و تاوتوێكردنی بەرهەمی خوێندنیان ، هه‌روها راگرایه‌تی كۆلێژ ئاستی سوودوه‌رگرتن و تواناكانی به‌شداربوانی خوله‌كه و پێشبینی رۆڵ و كاریگه‌ربوونیان له ئاینده‌دا له پێشخستنی ئاستی زانستیانه‌ی سه‌ربازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا تاوتوێ ده‌كات.
به كۆتایی هاتنی خوله‌كه پۆلێكی دیكه له فه‌رمانده‌و كادری به توانا‌و به زانستێكی به‌رزی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌ركی گرنگی خۆیان ده‌ستپێده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆڵی كرده‌یی و به‌رهه‌مداریان بۆ به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازیی و ئاستی زانستیانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌بێت.
هاوكات كۆلێژی ئه‌ركان و هێزه‌كانی هاوپەیمانان هه‌ماهه‌نگیان له نێواندا هه‌یه‌و هاوپه‌یمانان دڵخۆشن به ئاستی كۆلێژه‌كه وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی سه‌ربازی و رۆڵی له پێشخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.